دادگایه‌كی به‌ریتانیا سزا بۆ سێ گه‌نجی كورد ده‌رده‌كات

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

دادگای شاری لیسته‌ر له‌ به‌ریتانیا، سزای زیندانیكردنی بۆ سێ گه‌نجی كورد ده‌ركرد.

ئه‌و سێ گه‌نجه‌ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی بیمه‌ ئاگریان له‌ ژێرزه‌مینی ماركێته‌كه‌ به‌رداوه‌، ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ شووقه‌ی سه‌ر ماركێته‌كه‌، به‌هۆیه‌وه‌ 5 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه‌.

سێ گه‌نجه‌كه‌ ناویان (ئارام کورد، ئه‌ركان عه‌لی و هاوكار حەسەن)ـه، له‌ 25ى شوبات/ فێبرایه‌ری 2018، گڕیان له‌ ماركێته‌كه‌یان به‌رداوه‌، تاکو لە بەرامبەردا، پارەی قەرەبوو وەربگرن.

سایتی بی بی سی لە زاری پۆلیس ئاشکرایکردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە بڕی 26 لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێر زەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیان داوە، بەمەش ویستوویانە بڕی 300 هەزار پاوەند وەك قەرەبوو وەربگرن.

وه‌ك بی بی سی ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، به‌ گوێره‌ی بڕیاری دادگای شاری لیسته‌ر، دوو له‌ گه‌نجه‌كان‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ 38 ساڵ زیندانی ده‌كرێن، ئه‌وی دیكه‌یان سزاكه‌ی 33 ساڵ زیندانیكردنه‌.