به‌هۆی هەڕەشەكردن لە كچێك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی لە كچێكی تەمەن 22 ساڵ كردبوو .

دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار ئاگادار كرانەوە كە لە سنوری قەزای سەیدسادق كەسێك هەڕەشەلە كچێك دەكات و ڕێگە بە كچەكە نادرێت سكاڵاكەی بگەیەنێتە هێزەكانی پۆلیس ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار گەیشتنە ماڵی كچەكەو سكاڵا لە كەسێك تۆمار كرا .

دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2 ی مۆبایل ڕاگیراوە