به‌ وێنه‌...پێنج گه‌شتیار له‌ چیای كۆڕه‌ك ڕزگاركران

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پێنج گه‌شتیار له‌ ناو به‌فر گیریان خواردبوو له‌ چیای كۆڕه‌ك ڕزگاركران

عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری  به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و دوای دوو كاتژمێر توانیویانه‌ ئه‌و 5 هاووڵاتییه‌ رزگار بكه‌ن، كه‌ به‌هۆی به‌فری زۆره‌وه‌ رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ون كردبوو.

ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌روو دوای رزگاركردنییان، ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رواندز كران بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست و فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت، كه‌ سه‌رما كاری لێكردبوون.

عه‌مید عیماد هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌و هاووڵاتیانه‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك، خانه‌قین، كه‌لار و هه‌ولێر بوونه‌ و به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی، سه‌ردانی چیای كۆڕه‌كیان كردبوو.

ئەلبوومی وێنەکان