ئه‌مرۆ كچێكی ونبوی هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ خاوه‌ن ناسنامه‌

کانونی دووەم 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20ی كانونی دووه‌م (مه‌ریه‌م) ئه‌و كچه‌ ونبویه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بڕیاری دادگای هه‌ولێر بوو به‌ خاوه‌ن ناسنامه‌ی خۆی.

ئه‌مرۆ دادگا بڕیاردا كه‌ مه‌ریه‌م به‌ ناوی ژیان كامه‌ران ناسنامه‌ی فه‌رمی پێدرا وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان.

دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی مه‌ریه‌م به‌ ناوی (ژیان كامه‌ران لهۆن) ناوی دایكسشی ( كوردستان دارا پێشڕه‌و ) شوێنی له‌ دایكبونی مه‌ریه‌م به‌ پارێزگای هه‌له‌بجه‌ ده‌ستنیشان كرا له‌ به‌رواری 21-9- 1987.

 مه‌ریه‌م باروتجیان كه‌ ساڵی 2015 له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.