
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونكردنهوه له‌سه‌ر ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی شه‌قامی سالم دهداتو دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سێ كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیلهكهیانی ده‌ركردووه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه ئه‌و پزیشكه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌شه‌قامی سالم هێرشكرایه سه‌ری، له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردوه، له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سێ كه‌س ده‌ركردووه به‌پێی ماده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عێراقی، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیلهكهشی ده‌ركردووه.
له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه به‌هۆی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه بوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان