ئاماده‌کارى بۆ کردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانى راسته‌وخۆى نێوان هه‌رێم و مه‌غریب ده‌کرێت

کانونی دووەم 20, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


بۆ به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردولا ئاماده‌کارى کردنه‌وه‌ى هێلى ئاسمانى راسته‌وخۆى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى مه‌غریب ده‌کرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاره‌ قه‌ره‌داغى رێکخه‌رى شاندێکى مه‌غریب رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ هاتنى شاندێکى مه‌غریب بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق، که‌ سه‌ردانێکیان بۆ هه‌رێمى کوردستان رێکخستووه‌ ، شاندێکى باڵایه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاکانى وڵاتى مه‌غریبن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێکه‌ په‌یوه‌ندى نێوان مه‌غریب و عێراق وه‌ستاوه‌ ئاسایى نییه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا تازه‌کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئه‌م دووڵات ئاسایى بکاته‌وه‌ به‌تایبه‌تى مه‌غریب و هه‌رێمى کوردستان.

وتیشی: سه‌رۆکى شانده‌که‌ دکتۆر عه‌زیزه‌ که‌ سه‌رۆکى کۆمپانیاکانى ئیکۆ گرووپه‌ به‌یاوه‌رى راوێژکاره‌که‌ى 27ى ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌ن و ئیش و کاره‌کانیان تا ساڵى 2003وه‌ به‌رده‌وام بووه‌، له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق په‌یوه‌ندییه‌کان وه‌ستاون، ئامانجى ئه‌م شانده‌ په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ پێش ساڵى 2003 سه‌ردانیان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌کان به‌یه‌کبخه‌نه‌وه‌، له‌ هه‌موو بواره‌کاندا.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کردووه‌ که‌ ئامانجى سه‌ردانى ئه‌م شانده‌ پێدانى ڤیزه‌یه‌ به‌ هاووڵاتیانى عێراق.