به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و به‌رێز مه‌سعود بارزانی كۆبونه‌وه‌

کانونی دووەم 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 21ی كانونی دووه‌م له‌ پیرمام به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی كۆبونه‌وه.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌ریكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسییه‌كان و سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان.

 به‌ڕێزان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و مه‌سعود بارزانی باسیان له‌ بارودۆخی عێراق و سوریا كرد له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازی.

هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كخستنی ماڵی كوردی له‌م قۆناغه‌دا.

ئەلبوومی وێنەکان