حكومه‌تی عێراق قه‌رزداری جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانه‌‌

کانونی دووەم 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

نه‌وزاد عه‌لی ، سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند مامه‌ڵه‌ی نادروست و ناده‌ستوری له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رانبه‌ر به‌ هه‌رێم كراوه‌، له‌وانه‌ش وێڕای خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ی دارایی، نرخی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی دابه‌زاندوه‌ و جوتیارانی هه‌رێم زیانیان پێگه‌یشت، هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ له‌ 70% .
سه‌رۆكى یه‌كێتی جوتیاران هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد حكومه‌تی عێراق له‌ كۆی تریلیۆنێك و 850 ملیار و 855 ملیۆن دینار ته‌نها تریلیۆنێك و 293 ملیار و 100 ملیۆن دیناری خه‌رجكردوه‌، له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 557 ملیار و 755 ملیۆن دینار لای حكومه‌تی عێراق له‌پاره‌ی جوتیاران ماوه‌، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ به‌بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو دانراوه‌ ته‌نها 17%ى ماوه‌ ره‌وانه‌ بكرێت، له‌كاتێكدا له‌ 30% پاره‌كه‌ ماوه‌ ره‌وانه‌ بكرێت ئێمه‌ش ره‌تمانكردوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ناكرێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان جوتیارانی عێراق و هه‌رێمدا، جوتیارانیشمان زۆر زیانیان پێده‌گه‌یشت، بۆیه‌ رێكاری یاساییمان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ گرتۆته‌به‌ر