سلێمانى ... 13 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌کرێن

کانونی دووەم 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند : له‌درێژه‌ى کارو چالاکییه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بۆ ده‌ستگیرکردنى که‌سانى داواکراو ، له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌یوان سیانزه‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد به‌ شێوه‌یه‌ک :

تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا که‌ ته‌قه‌ى له‌ هاوڵاتییه‌ک کردبوو بریندارى کردبوو ، له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406-31 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌ .

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران که‌ چه‌کى جۆرى ده‌مانچه‌ى بێ‌ مۆڵه‌تیان پێبووه‌و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌مانچه‌که‌دا ، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێى مادده‌ى 21 ى چه‌ک ڕاگیراون .

تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا به‌پێى مادده‌ى (396 ) له‌یاساى سزادانى عێراقى
تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا به‌ پێى مادده‌ى 229 له‌یاساى سزادانى عیراقى

هه‌شت تۆمه‌تبارى تر ده‌ستگیرکران که‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواکراو بوون به‌ پێى چه‌ند مادده‌یه‌ک له‌یاساى سزادانى عیراقى .