ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد

کانونی دووەم 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ جوارشه‌مه‌ 23كانونی دووه‌م له‌ گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور به‌ڕێز محەمه‌د حاجى مه‌حمود به‌ ئاماده‌بوونى نه‌وزاد عبدولقاد، به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ی حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کودرستان پێشوازیان له‌ ژماره‌یه‌ک ‌ پێشمه‌رگه‌ى دێرین و که‌سوکارى شه‌هیدان و‌ گه‌نج و لاو کرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕیز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو له‌ پێناو ڕزگار كردن و ئازاد كردنی خاكی كوردستان له‌ ده‌ستی داگیركه‌ران هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی به‌رز نرخاند له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش ، وتیشی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان وه‌ك ڕابردوو چونه‌وه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و قوربانی گه‌وره‌یان به‌خشی له‌ پێناو پاراستنی هه‌رێمی كوردستان .

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی ئێستا هاتۆته‌ بون به‌رهه‌می خوێنی شه‌هدانه‌ و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكات.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی له‌ ڕۆڵی گه‌نجان و لاوانی كوردستان كرد له‌ رابردوودا كه‌ دڵسۆزانه‌ جه‌نگاون له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان و ڕزگاركردنی كوردستان و وتیشی له‌ هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردستاندا گه‌نج بشكی به‌رچاوی به‌ركه‌وتووه‌ و له‌ ئێستاشدا گه‌نج داینامۆی هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانه‌ و به‌شی زۆری دانیشتوانی كوردستان له‌ توێژی گه‌نجان پێكدێن ده‌ركرێت حكومه‌ت سود له‌ تواناكانی گه‌نجان وه‌ربگرێت و هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت تا بتوانن زیاتر خزمه‌تی كوردستان بكه‌ن.

ئەلبوومی وێنەکان