گه‌نجینه‌ى سلێمانى: باسى پێدانى 3 موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران نه‌کراوه‌

کانونی دووەم 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


حکومه‌تى هه‌رێم له‌ ئێستادا ته‌نها ئامانجى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگانه‌یه‌ له‌کاتى خۆیدا و له‌هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کیشدا باسى پێدانى 3 موچه‌ى نه‌کردووه‌.

حه‌سه‌ن ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى یه‌کى سلێمانى له‌ لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌ چه‌ند میدیاییه‌که‌وه‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شکردنى دوو موچه‌ و موچه‌ى زیاده‌ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا باس نه‌کراوهاوکات له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ته‌نها باس له‌ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگانه‌ کراوه‌ ، که‌ ئێستا ده‌کرێت و مانگانه‌ له‌کاتى خۆیدا موچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.

وتیشی:" حکومه‌تى هه‌رێم پلانى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگانه‌ى هه‌یه‌ و بێجگه‌ له‌وه‌ هیچى دیکه‌ باس نه‌کراوه‌ و به‌فه‌رمیش هیچیان بۆ نه‌نێردراوه‌".

قسه‌کانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى دواى ئه‌وه‌دێت، که‌ بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ وه‌زاره‌تى دارایى داواى لیستى موچه‌ى سێ‌ مانگى کۆتایى ساڵى رابردووى کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مانگانه‌کانى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا دابه‌شبکرێن.

موچه‌ى مانگه‌کانى (10،11،12)ى ساڵى رابردوو له‌کاتى خۆیدا دابه‌شنه‌کرا و حکومه‌ت بڕیاریداوه‌ له‌ مانگه‌کانى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا دابه‌شى بکات و به‌وه‌ش چاره‌نوسى سێ‌ موچه‌ تائێستا نازانرێت چى به‌سه‌ر دێت.