Error: No articles to display

خورماتوو بوردومان ده‌کرێت

ئاب 23, 2018

 

له‌ شوێنێکى نادیارى ده‌وروپشتى شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ چه‌کى هاوه‌ن بوردومانى شارۆچکه‌که‌ ده‌کرێت وله‌ ئه‌نجامدا ئافره‌تێکى تورکمان بریندار ده‌بێت.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ (جه‌ماوه‌ر نیوز)ى ڕاگه‌یاند: له‌ شوێنێکى نادیاره‌وه‌ که‌ پێده‌چێت ده‌ستى تورکمانه‌کانى شارۆچکه‌که‌ى تێدا بێت پێنج گوله‌هاوه‌ن ئاراسته‌ى سه‌نته‌رى شارۆچکه‌ى خورماتوو ده‌کرێت وله‌ گه‌ڕه‌که‌کانى عه‌سکه‌رى وئیمام ئه‌حمه‌د ده‌که‌ونه‌ خواره‌وه‌.
 
ووتیشى:وێراى ئه‌وه‌ى زه‌ره‌روزیانێکى ماددى به‌ر ژماره‌یه‌ک خانوو وئۆتۆمبیلى هاوڵاتییان که‌وتووه‌ ، ئافره‌تێکى تورکمانیش بریندار ده‌بێت ودواتریش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراوه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن.
 
دواى ئه‌وه‌ى له‌ زۆربه‌ى شاروشارۆچکه‌کان هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى کشانه‌وه‌و باره‌گاکانیان داخست، پێده‌چێت ئه‌م بۆردومان کردنه‌ پیلانى تورکمانه‌کانى خورماتوو بێت بۆ ئه‌وه‌ى وا ده‌ربخرێت که‌ شارۆچکه‌که‌ ئارام نییه‌ وپێویست ده‌کات حه‌شدى شه‌عبى له‌و شارۆچکه‌یه‌دا بمێنێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌قامگیرکردنى بارودۆخه‌که‌ى.