باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کانونی دووەم 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیيەکانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 24ی كانونی دووه‌م یڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان هه‌ور و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ ئێواره‌ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور وه‌ له‌ شه‌و ده‌گۆڕێت به‌ هه‌وری ته‌واو.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی هه‌ینی 25ی كانونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه‌ له‌ كاتی به‌یانی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كه‌مێك باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كاندا و له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كاندا ئه‌گه‌ری باران بارینی بچڕ بچڕ هه‌یه‌.

ئەلبوومی وێنەکان