سلێمانى ... به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ و میوه‌ى ناوخۆ زیاد ده‌کرێت

کانونی دووەم 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى کردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌، عموله‌ى جوتیاران وه‌رناگیرێت و جێگرى به‌رێوبه‌رى کشتوکاڵى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ هاوسه‌نگى به‌رهه‌مى ناوخۆ رێگه‌ به‌ هاورده‌ کردنى ئه‌و به‌روبومانه‌ نادرێت که‌ وه‌رزى پێگه‌یشتنیانه‌.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌ دیوانى قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هاوسه‌نگى سه‌وزه‌ و میوه‌، که‌ پێک هاتوون له‌ نوێنه‌رانى ئاسایشى ئابووری، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کشتوکاڵ و چاودێرى بازرگانى له‌ پارێزگاى سلێمانى کۆبوویه‌وه‌.

پاش کۆبونه‌وه‌که‌ رزگار حه‌مه‌د خدر جێگرى به‌رێوه‌به‌رى کشتوکاڵى سلێمانى ووتی: به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى کردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌، بڕیارى وه‌رنه‌گرتنى عموله‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ له‌سه‌ر جوتیاران هه‌موو خاوه‌ن قاتعه‌کان ده‌بیت پێوه‌ى پابه‌ند بن هه‌ر که‌سێک پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بیت روبه‌روى سزاى یاساى ده‌بیته‌وه‌.

رزگار حه‌مه‌د ووتیشی: له‌ پێناو پشتگیرى له‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌رزێکى نوێى به‌رهه‌مهێنان له‌ خانووه‌ پلاستیکییه‌کاندا جێبکه‌نه‌وه‌، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ و میوه‌ى ناوخۆ زیاد ده‌کرێت. جه‌ختیش کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ رێگه‌ى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ رێکارى پێویست له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوى قورس به‌رهه‌م ده‌هێنن ده‌گیرێته‌ به‌ر.