له‌ قه‌زای شاره‌زوور نه‌وت و خۆراك دابه‌شكرا

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ قه‌زای شاره‌زوور نه‌وت و خۆراك به‌ سه‌ر 500 خانه‌واده‌ی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرا.

به‌ هه‌وڵی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور و به‌ هاوكاری ڕێكخراوی "مانگی سوری كوه‌یتی" سوته‌می و خۆراك به‌سه‌ر 500 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرا له‌ قه‌زای شاره‌زوور.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فور قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری پێویست بۆ دانیشتوانی قه‌زای شاره‌زوور له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا به‌ هاوكاری كونسوڵی كوه‌ێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ نه‌وت و پێداویستی خۆراك به‌سه‌ر زیاتر له‌ 500 خانه‌واده‌ی كه‌مده‌رامه‌تی قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شكرا و ساڵی ڕابرودیش ڕێكخراوی مانگی سوری كویت سوته‌مه‌نی له‌ قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شكرا به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تاندا.

قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی قه‌زای شاره‌زوور.