به‌شێك له‌ كاره‌ ئیداریه‌كانی هاوڵاتیانی ناحیه‌ی به‌ مۆ گواسترایه‌وه‌ بۆ شاره‌زوور

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ سه‌ر داوای به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ بەراييەكانی كارتی زانياری دانيشتوانی ناحيەی بەمۆ لەقەزای كەلارەوە گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نوسينگەی كارتی زانياری شارەزوور لە هەڵەبجەی تازە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عادل مه‌لا ساڵح، به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌ سه‌ر داوای ئێمه‌ بۆ كار ئاسانی دانیشتوانی ناحیه‌ی به‌مۆ بەراييەكانی كارتی زانياری دانيشتوانی ناحيەی بەمۆمان لەقەزای كەلارەوە گواستەوە بۆ نوسينگەی كارتی زانياری شارەزوور لە هەڵەبجەی تازە.

ناوبراو وتیشی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كار ئاسانی و ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه‌ كاره‌ یاسای و ئیدارییه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.

ناحیه‌ی به‌مۆ له‌ ڕوی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

ئەلبوومی وێنەکان