وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ کۆمپانیاکانى ئینته‌رنێت له‌خاوبونه‌وه‌ى هێڵه‌کانیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى خاوبوونه‌وه‌ى هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت له‌شه‌واندا، کۆمپانیاکانى ئینته‌رنێت ئاگادارده‌کاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و گرفته‌ .

به‌ڕێز ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ میدیاکانى راگه‌یاندووه‌: خاوبوونه‌وه‌ى هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت له‌ شه‌واندا، به‌شێکى په‌یوه‌ندیى به‌گرفتى ته‌کنیکى کۆمپانیاکان هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ به‌شداربووان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان بکه‌ین.
هه‌روه‌ها به‌شێکى هێڵه‌کانى ئینته‌رنێت له‌ڕێى سیستمى بێ سنووره‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌گه‌یه‌ننه‌ به‌شداربوانیان و به‌شێکى دیکه‌یان له‌ڕێى سیستمى ADSL و WI-FI و ئه‌و سیستمه‌ى دوایى تاراده‌یه‌ک خاوبوونه‌وه‌ى هه‌یه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ده‌ڵێت: هه‌ر کۆمپانیایه‌کى بوارى ئینته‌رنێت ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوو به‌ چاکسازى له‌ تۆڕه‌کانى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت بۆ به‌شداربووانی، رێوشوێنى یاساى له‌ به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌کرێت تا ده‌گاته‌ ئاستى سزادانیان .