فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى : سه‌رجه‌م هێڵه‌کانى فڕۆکه‌وانى گه‌شته‌کانیان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رجه‌م هێڵه‌کانى فڕۆکه‌وانى گه‌شته‌کانیان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌

به‌ڕێز تاهیر عه‌بدوڵا،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێڵه‌کانى فڕۆکه‌وانى گه‌شته‌کانیان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانى تورکیا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا دوا واده‌ى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى دیاریکرد له‌ کاتژمێر 12:00ى ئه‌مشه‌و 24-1-2019 سه‌رجه‌م هێڵه‌کانى فڕۆکه‌وانى گه‌شته‌کانیان ئاسایى ده‌که‌نه‌وه‌ .