به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شداری له‌چله‌ى ماته‌مینى خوالێخۆشبوو (خۆشناو عه‌لى شیعه‌ ) ده‌کات

کانونی دووەم 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26 ى کانونى دووه‌مى 2019 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌هۆڵى ته‌واو له‌شارى سلێمانى به‌شداریکرد له‌چله‌ى ماته‌مینى خوالێخۆشبوو (خۆشناو عه‌لى شیعه‌ ) کرد .

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد .

دواتر به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌ى به‌ خه‌بات و شۆرشگێڕى بنه‌ماڵه‌ى عه‌لى شیعه‌ باوکى خوالێخۆشبوو (خۆشناو عه‌لى شیعه‌) ى کردوو،ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌پێشمه‌رگه‌یه‌کى شۆرشگێڕ و به‌ئه‌مه‌ک بووه‌ بۆ کوردستان و له‌سه‌رده‌مى شۆرشى شاخدا رۆڵێکى گرنگ وکاریگه‌رى هه‌بوو که‌ماندونه‌ناسانه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌بووه‌ بۆ پارێزگاریکردن له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و ئازادى و به‌دیهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد ،ووتیشى یادگارى زۆرى تاڵ و شیرینمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شۆڕشگێر عه‌لى شیعه‌، که‌خاوه‌نى بنه‌ماڵه‌یه‌کى شۆۆرشگێرو خه‌باتگێڕ بوو.

دواتر چل مۆمى رێزو وه‌فادارى له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ داگیرسا .
پاشان ووتارى بنه‌ماڵه‌ى خۆالێخۆشبوو پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان کراو سوپاسى ئاماده‌بونیان کرا .

 

 

ئەلبوومی وێنەکان