راگه‌یه‌نراوى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌کانى ناوچه‌ى شێلادزێ

کانونی دووەم 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


جکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ نیگه‌رانى ده‌رده‌بڕێ به‌هۆى که‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و برینداربوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات که‌ئه‌م روداوه‌ ده‌ستى گێره‌شێوێنى له‌پشته‌وه‌یه‌و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کان به‌ وردى لێکۆڵینه‌وه‌ى لێده‌که‌ن.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم :


راگه‌یه‌نراوێک له‌حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌

نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ که‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له‌ ڕووداوه‌کانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ که‌سوکار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.

ده‌ستى گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کان به‌ وردى لێکۆڵینه‌وه‌ى لێده‌که‌ن و هۆکارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.


حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
26-1-2019