به‌رپرسێکى مه‌سیحى: ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م مه‌سیحى له‌ که‌رکوکدا ماون

کانونی دووەم 26, 2019

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌

 

به‌رپرسێکى مه‌سیحى ئاشکراى ده‌کات له‌ئێستادا ژماره‌یه‌کى زۆر که‌م مه‌سیحى له‌ که‌رکوکدا ماون و زۆرینه‌یان شاره‌که‌یان به‌جێهێڵاووه‌ و ڕوویان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌کان کردووه‌.

ڕۆمیۆ هه‌کارى سکرتێرى گشتى حزبى بێت نه‌هرێن له‌ لێدوانێکدا بۆ (جه‌ماوه‌رنیوز) رایگه‌یاند: له‌ ناوچه‌کانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا وکه‌رکوک مه‌ترسى له‌ سه‌ر مه‌سیحییه‌کان هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆکارى ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى که‌ به‌ هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه‌ ماڵ وحاڵیان به‌جێهێڵاوه‌ له‌ ئێستادا نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌.

وتیشى: له‌ دواى ڕووداوه‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه‌ ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م مه‌سیحى له‌ ناو شارى که‌رکوک ماون ورێژه‌یه‌کى زۆریان له‌و شاره‌ کۆچیان کردووه‌ وڕوویان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌کان کردووه‌.