هێزێکى ئه‌مه‌ریکى له‌خورماتوو جێگیر ده‌کرێن

کانونی دووەم 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو جێگیرکردنى هێزێکى ئه‌مه‌ریکى له‌ سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو ڕاگه‌یاند.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ ئێستادا له‌ نزیکشاره‌دێى زینانه‌ى نزیک شارۆچکه‌ى خورماتوو هێزێکى ئه‌مه‌ریکى جێگیر کراون زبنکه‌یه‌کى سه‌ربازییان له‌ ناوچه‌که‌ دروست کردووه‌.

وتیشى : له‌یه‌که‌م کارى سه‌ربازیاندا له‌ ناوچه‌که‌ چه‌ند موشه‌کێکیان ئاراسته‌ى چیاى خورماتوو کردووه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاگادارکردنه‌وه‌ى چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى که‌ له‌ دواى ڕووداوه‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه‌ له‌وێ جێگیر کراون بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌که‌ به‌جێ بهێڵن وباشه‌کشه‌ بکه‌ن.