له‌جه‌له‌ولا حه‌وت گوندى کورد چۆڵ ده‌کرێن

کانونی دووەم 27, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


به‌ هۆى مه‌ترسییه‌ به‌رده‌وامه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ریان ، حه‌وت گوندى کوردنشینى سه‌ر به‌ شاره‌دێى جه‌له‌ولا چوڵکران ودانیشتوانه‌که‌شى ڕوویان له‌ شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌.

شێرکو تۆفیق کارگێڕى لقى خانه‌قینى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند : چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى که‌ زۆرینه‌یان خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ن وسه‌ر به‌ هۆزى که‌ره‌ویین وپێشووتر چه‌کدارى داعش بوون ته‌عدا له‌ کوردانى ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن وئازاروئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن وبه‌ به‌رده‌وامى ته‌قینه‌وه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستى فشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌و کوردانه‌ که‌ له‌ وێ نیشته‌جێن بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌که‌ چۆڵبکه‌ن وماڵ وحاڵیان به‌جێ بهێڵن.

وتیشى : له‌ ئێستادا دۆخى شاره‌دێى جه‌له‌ولا وده‌وروبه‌رى سه‌د له‌ سه‌د ڕووى له‌ خراپی کردووه‌ وبه‌ هۆى فشارى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ حه‌وت گوندى کورد له‌ سنورى جه‌له‌ولا چۆڵیان کردووه‌ وئه‌و چۆڵکردنه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ وهه‌رگوندێکیش دانیشتوانه‌ کورده‌که‌ى چۆڵى نه‌کات ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى کوشتن وڕفاندن ده‌بێته‌وه‌