بارزانى له‌گه‌ڵ شاى ئوردن کۆبۆوه‌

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


شا عه‌بدوڵڵا پادشاى ئوردن له‌ کۆشکى حوسه‌ینیه‌ له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن پێشوازى له‌ به‌رێزمه‌سعود بارزانى و شاندى یاوه‌رى کرد و له‌ دیداره‌که‌دا بارودۆخى سیاسى و دوا گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌که‌ تاوتوو کران.

له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانى بارزانى بۆ شانشینى ئوردن که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى شاى ئۆردۆن ئه‌نجام درا، ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 27ى کانوونى دووه‌مى 2019 شا عه‌بدوڵڵا پادشاى ئوردن له‌ کۆشکى حوسه‌ینیه‌ له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن پێشوازى له‌ به‌رێزمه‌سعوود بارزانى و شاندى یاوه‌رى کرد .

له‌ دیداره‌که‌دا که‌ ئه‌میر فه‌یسه‌ل بن حوسێن براى پادشاى ئوردن و ڕاوێژکارى شا و سه‌رۆکى نووسینگه‌ى شاهانه‌ و سه‌رۆکى ئه‌رکانى هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى ئۆردۆن ئاماده‌ى بوون، بارودۆخى سیاسى و دوا گۆڕانکارییه‌کانى ناوچه‌که‌ تاوتوێ کرا.

له‌ به‌شێکى ترى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایى خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و شانشینى ئوردن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و ئوردن و عێراق و جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه‌.

هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ سه‌قامگیرى و پێشکه‌وتن و ئاساییشى ناوچه‌که‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و توندڕۆیى ته‌وه‌رێکى ترى ئه‌و دیداره‌ بوو.