به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌به‌رپرسانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى دهۆک و قه‌ڵادزێ ده‌کات

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 28 ى کانونى دووه‌مى 2019 ،بـه‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى محه‌مه‌د له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌حانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازیکرد له‌ به‌رپرسانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى دهۆک و قه‌ڵادزێى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ردواین گۆرانکاریه‌کان و پێشهاته‌ سیاسیه‌کانى کوردستان و عێراق و په‌سه‌ند کردنى بودجه‌ى گشتى عێراق و که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان دابێت به‌شێوه‌یه‌ک عێراق پابه‌ند بێت به‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و کۆتایى هاتن به‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌و باشبوونى ره‌وشى ژیانى مووچه‌خۆران ،هیواشى خواست حکومه‌تى هه‌رێم به‌زووترین کات کۆتایى به‌سیسته‌مى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ بهێنێت و شایسته‌ داراییه‌کان بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بگه‌رێته‌وه‌ .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر کارو چالاکیه‌کانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندو چۆنیه‌تى کارکردن له‌پێناو به‌هێز کردنى پێگه‌ى حزبى سۆسیالیست له‌وناوچانه‌ بۆ داکۆکى کردن له‌مافى هاوڵاتیان و پێشکه‌ش کردنى خزمه‌ت به‌ناوچه‌که‌ .

له‌لاى خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى دهۆک و قه‌ڵادزێ جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامى کاروچالاکیه‌کان و هه‌وڵه‌کانیان کرده‌وه‌ بۆ زیاتر فراوانکردنى بازنه‌ى رێکخستنه‌کانى حزب و پێشکه‌ش کردنى خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ .

 

ئەلبوومی وێنەکان