به‌هۆى بارانه‌وه‌ رێگاى سماقوڵى داخرا

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى باران بارینى زۆره‌وه‌ که‌ له‌شه‌وى رابردووه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌و ئاستى ئاوى به‌نداوى سماقوڵى به‌رز بۆوه‌ ورێگاى سماقوڵی داخرا.

ئاستى ئاوى به‌نداوى جه‌لى له‌سماقوڵى به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ى داپۆشیوه‌، به‌جۆرێک که‌هاتوچۆى ئۆتۆمبێله‌کان وه‌ستاوه‌ .

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌وبانى کۆیه‌ داواى له‌ شۆفێران ده‌کات "به‌هیچ جۆرێک ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌کارنه‌هێنن. تاوه‌کو دابه‌زینى ئاستى ئاوى به‌نداوه‌که‌ شۆفێران ده‌توانن رێگه‌کانى دیکه‌ به‌کاربهێنن".

ئه‌مه‌ یه‌که‌مجار نییه‌ که‌به‌هۆى باران بارینه‌وه‌ ئه‌و رێگایه‌ داده‌خرێت و شۆفێران وهاووڵاتیان داوا ده‌که‌ن، چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌.