بڕیارێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ رێکخستنه‌وه‌ی کارى ته‌کسى

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارده‌دات به‌ رێکخستنه‌وه‌ی کارى ته‌کسییه‌کان و بۆ له‌مه‌ودا له‌هه‌موو خاوه‌ن تاکسیه‌ک پابه‌ند ده‌کرێت ژماره‌ى ئاسایش و پۆلیس و توندوتیژى لێبده‌درێت و مۆڵه‌ته‌کانیاشیان ده‌گۆردرێت.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ رێکخستنى کارى تاکسى له‌هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ کۆبووه‌ته‌وه‌ ‌و چه‌ند بڕیارێکیان ده‌رکردووه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردراوه‌، که‌ ئه‌و که‌سانه‌ى کارى شوفێرى تاکسى ده‌که‌ن ده‌بێت له‌ مۆڵه‌ته‌کانیان نوسرابێت شوفێرى تاکسى و له‌داهاتووش هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کارى تاکسى ده‌ستپێبکات ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى بۆ ده‌رده‌هێندرێت و ئه‌وانه‌شى پێشتر مۆڵه‌تیان هه‌بووه‌ له‌کاتى تازه‌ کردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌کانیان له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌کانیان ده‌نوسرێت شوفێرى تاکسی.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردراوه‌، له‌ناو هه‌موو تاکسییه‌ک ستیکه‌رێک بۆ هه‌موو شوفێرێکى تاکسى دروستده‌کرێت له‌ دواوه‌ى کوشنى شوفێر ده‌درێت و ژماره‌ى هێڵى گه‌رمى توندوتیژى و پۆلیس و ئاسایشى تێدا ده‌نوسرێت.

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنیش بڕیاریدا، له‌ ‌رێگاى هێمایه‌کى ره‌نگاو ره‌نگه‌وه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک جۆرى کارکردنى تاکسییه‌کان دیاریبکات.

ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌ که‌ تادێت ئوتۆمبێلى تاکسی رووله‌زۆربوونه‌، به‌جۆرێک ته‌نها له‌هه‌رێمى کوردستاندا نزیکه‌ى 92 هه‌زار تاکسى هه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ژماره‌ى دانیشتوان ژماره‌یه‌کى زۆره‌، بۆ کۆنتڕۆڵ کردن کارکردن حکوومه‌تى هه‌رێمیش رێکخستنه‌وه‌ی کارى ته‌کسییه‌کان ده‌کات، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڕیاریدا، له‌ ‌رێگاى هێمایه‌کى ره‌نگاو ره‌نگه‌وه‌ بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک جۆرى کارکردنى تاکسییه‌کان دیاریبکات.