پۆلیسى سلێمانى 19 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌کات

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ درێژه‌ى کارو چالاکییه‌کانى هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباران و که‌سانى له‌یاسا هه‌ڵاتوو ، ڕۆژى 27-1-2019 هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین نۆزده‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌ به‌شێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ زیاده‌ڕۆییان کردبووه‌ سه‌ر زه‌وى گشتى .

هه‌رچه‌نده‌ پێشترو له‌ چه‌ند ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کدا هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ئاگادارکرانه‌وه‌ له‌وه‌ى که‌ زیاده‌ڕۆیى نه‌که‌نه‌ سه‌رموڵک و ماڵى گشتى ، به‌ڵام له‌سنورى بنکه‌ى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین چه‌ند تۆمه‌تبارێک هه‌ستان به‌ زیاده‌ڕۆى کردنه‌ سه‌ر زه‌وى گشتى .بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ پلانێکى تۆکمه‌دا هێزه‌کانى پۆلیس دواى به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسیانه‌ و وه‌رگرتنى فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا ڕۆژى 27-1-2019 ، یانزه‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکرێت به‌ پێى مادده‌ى 11 زیاده‌ڕۆیى .

هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هێزه‌کانى پۆلیس توانرا هه‌شت تۆمه‌تبارى تر ده‌ستگیربکرێن به‌پێى هه‌ریه‌ک له‌ مادده‌کانى ( 432 ، 453 ، 456 له‌یاسى سزادانى عیراقى و مادده‌ى 2ى خراپ به‌کار هێنانى مۆبایل).

له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز داوه‌ر ڕاگیراون و په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌میان کراوه‌ته‌وه‌ .