ته‌له‌فزیۆنێكی نوێ ده‌ست به‌ په‌خش ده‌كات

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ دروشمی "زانست داهێنان" كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنی به‌ ناوی كه‌ناڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كاته‌وه‌.

ئارام به‌كر، سه‌رپه‌ره‌شتیاری كه‌ناڵێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 31ی كانونی دووه‌م په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی كه‌ناڵه‌كه‌ ناخۆییه‌ و سه‌ره‌تا په‌خشی ئه‌زمونی ده‌ست پێده‌كات.