ئاگادارکردنه‌وه‌ى شۆفێران له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ستى پێکرد

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌ک ئاگادارن له‌ به‌روارى 1-2-2019 رۆژى هه‌ینى گۆڕانکارى له‌ ئاراسته‌ى هه‌ندێک له‌ شه‌قامه‌کانى چوون و ده‌رچوون بۆ ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و ناوبازاڕ ڕووده‌دات به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌:

1- شه‌قامى مامۆستایان (به‌رده‌م قائیمقامیه‌ت) له‌ گۆڕه‌پانى سلێمانى پاڵاس به‌یه‌ک ئاراسته‌ و به‌ چوار له‌ین سه‌رده‌که‌وێته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ فلکه‌ى یه‌کگرتن.
2- شه‌قامى حه‌مدى (قه‌نات) له‌ فلکه‌ى یه‌کگرتن به‌یه‌ک ئاراسته‌و چوار له‌ین ده‌ڕوات به‌ره‌و فلکه‌ى فریاکه‌وتن.
3- شه‌قامى پیره‌مێرد، له‌ فلکه‌ى یه‌کگرتن به‌ره‌و گۆڕه‌پانى سه‌را ده‌بێته‌ یه‌ک ئاراسته‌و به‌ چوار له‌ین ئوتومبیل دێته‌ خواره‌وه‌.
4- شه‌قامى مه‌وله‌وی، جوڵه‌ى ئوتومبیل تیایدا پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌و له‌ گۆڕه‌پانى سه‌را به‌ره‌و گۆڕه‌پانى سلێمانى پاڵاس ده‌بێته‌ یه‌ک ئاراسته‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى له‌ ڕێگاى دانانى فلێکس له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ئاگادارى هاوڵاتییان و شۆفێرانى شارى سلێمانى ده‌کات که‌ ئاراسته‌ى شه‌قامه‌کان گۆڕانکاریان به‌سه‌رد دێت له‌ به‌روارى ده‌ست نیشانکراو، داواکارین شۆفێرانى به‌ڕێز پابه‌ندى ڕێنمایى و ئاماژه‌کانى پۆلیسى هاتووچۆبن بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگ دروست نه‌بێت.

ئەلبوومی وێنەکان