Error: No articles to display

سلێمانی... دوو یانه‌ی شه‌وانه‌و کافتریایه‌ک له‌سه‌رچنار داخران

ئاب 23, 2018
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به‌رێنماییه‌کانی کردنه‌وه‌و دروستبونی شه‌ڕو ئاژاوه‌وه‌، له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی سه‌رچنارو نوێنه‌ری لیژنه‌ی گه‌شتوگوزاری سلێمانییه‌وه‌ دو یانه‌ی شه‌وانه‌و کافتریایه‌ک له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌رچنار داخران.
 
له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕان‌و پشکنینه‌ به‌رده‌وامه‌کانی هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی‌و نوێنه‌ری لیژنه‌ی گه‌شتوگوزار بۆ یانه‌و کافتریاکان، ئه‌مشه‌و دو یانه‌ی شه‌وانه‌و کافتریایه‌ک له‌سه‌رچنار داخران، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌رێنماییه‌کانی کردنه‌وه‌و دروستبونی شه‌ڕو ئاژاوه‌وه‌ تیایاندا.
 
پاش داخستنیان له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه‌ په‌راوی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کرایه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێکاره‌ یاساییه‌کان به‌رامبه‌ریان.