به‌رگری شارستانی كۆیه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات بۆ هاتوچۆ كردن ڕیگای سماقوڵی به‌كار نه‌هێنن و رێگای هه‌ولێر كۆیه‌ به‌كار بهێنن.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی كۆیه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ به‌ هۆی هه‌ستانی ئاو له‌ به‌نداوی سماقوڵی هاتوچۆكردن سه‌خت بووه‌.

شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌به‌وه‌ به‌هۆیشه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم لافاو هه‌ستاوه‌ بووه‌ته‌ هۆی په‌كخستنی ڕێگاو بانه‌كان.