به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود په‌یامێک ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى میر ته‌حسین به‌گ ده‌کات

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود په‌یامێکى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى ئیزدى و بنه‌ماڵه‌ى میر ته‌حسین به‌گ ده‌کات له‌ په‌یامه‌که‌یدا هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " به‌ بیستنى هه‌واڵى کۆچى دوایى میر ته‌حسین به‌گى میر یه‌زیدیان، له‌ناخه‌وه‌ دڵته‌نگى کردم، کۆچى دوایى میر ته‌حسین به‌گ میرى ئێزیدیان خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه‌ له‌ بزاڤى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و خوشک و برایانمان له‌ ئێزیدیه‌کان".

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " میر ته‌حسین به‌گى ئێزیدى نه‌وه‌ى میر سه‌عیدى میرى ئێزیدیان، ڕۆڵێکى دیارو به‌رچاوى هه‌بوه‌ له‌ ڕێکخستنى ناو ماڵى کوردى و چاندنى تۆویى متمانه‌ى ئاشتى و برایانه‌ى له‌نێوان ته‌واوى پێکهاته‌کانى کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا".


ده‌قى په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به‌ بۆنه‌ى کۆچى دواى میر ته‌حسین به‌گ:

خوشک و برایانى ئێزیدێ و بنه‌ماڵه‌ى میر ته‌حسین به‌گ

به‌ بیستنى هه‌واڵى کۆچى دوایى میر ته‌حسین به‌گى میر یه‌زیدیان، له‌ناخه‌وه‌ دڵته‌نگى کردم، کۆچى دوایى میر ته‌حسین به‌گ میرى ئێزیدیان خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه‌ له‌ بزاڤى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و خوشک و برایانمان له‌ ئێزیدیه‌کان .

میر ته‌حسین به‌گى ئێزیدى نه‌وه‌ى میر سه‌عیدى میرى ئێزیدیان، ڕۆڵێکى دیارو به‌رچاوى هه‌بوه‌ له‌ ڕێکخستنى ناو ماڵى کوردى و چاندنى تۆویى متمانه‌ى ئاشتى و برایانه‌ى له‌نێوان ته‌واوى پێکهاته‌کانى کۆمه‌ڵگاى کوردستاندا، نیشانداوه‌ .له‌ پرۆسه‌ى ئه‌نفال و قه‌تڵ و عامى ئێزیدیه‌کان ، که‌ له‌ لایه‌ن هێزى تاریک په‌رستى داعشه‌وه‌ له‌دژى خۆشک و برایانى ئێزیدى ئه‌نجامیان دا،

میر ته‌حسین به‌گ ڕۆڵێکى ئێجگار مه‌زنى گێڕا بۆ کۆکردنه‌وه‌ى خوشک و برایانى په‌ڕته‌وازه‌ى ئێزیدیان و توانى به‌ هه‌وڵى لایه‌ن و که‌سایه‌ تى سیاسى ناوخۆو ده‌روه‌ ژماره‌یه‌کى باش له‌ خوشکانى ئیزیدى له‌چنگى داعش قوتار بکرێ ،بۆیه‌ کۆچى دوایى میر ته‌حسین به‌گى میرى ئێزیدیان ،خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه‌ بۆ خوشک و برایانمان له‌ ئێزیدیه‌ کان و هه‌موو لایه‌ک وه‌داواکارین ئه‌مه‌ کۆتایى ناخۆشى بێت بۆ بنه‌ماڵه‌ى میر ته‌حسین به‌گ و خوشک و برایانى ئێزیدیه‌کان ، سه‌بوڕى هه‌مولایه‌ک بداته‌وه‌.


محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود
28-1-2019
گوڵه‌خانه‌