دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌کرێن

کانونی دووەم 29, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

هێزه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر کرد که‌ یه‌کێک له‌و تۆمه‌تبارانه‌ نزیکه‌ى 400 ده‌فته‌ر دۆلارى هاوڵاتیانى به‌فێڵ وه‌رگرتووه‌ و دواتر بۆى نه‌گه‌ڕاندونه‌ته‌وه‌ .

شه‌وى ڕابردوو هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى چوارچراى سه‌ر به‌ به‌شى پۆلیسى ناوشار ڕۆژئاوا هه‌ڵمه‌تێکى گه‌ڕان و پشکنینیان له‌سنورى گه‌ڕه‌کى چوارچراى شارى سلێمانى ده‌ستپێکردوو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکرێت که‌ پێشتر فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌ و له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ داواکراو بوون ،هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر (چه‌کێکى جۆرى کڵاشینکۆف ، 390 فیشه‌کى کڵاشینکۆف ، 19 فیشه‌کى ده‌مانچه‌ ،7 مه‌غزه‌نى کڵاشینکۆف و 1 تاقم مه‌خزه‌ن).

له‌ ئێستادا هه‌ریه‌ک له‌ تۆمه‌تباران :
(أ ، ع ، م ) که‌ چوار فه‌رمانى گرتنى هه‌بووه‌ و نزیکه‌ى 400 ده‌فته‌ر دۆلارى هاوڵاتیانى به‌فێڵ وه‌رگرتووه‌ و بۆى نه‌گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه‌ ، به‌پێى مادده‌ى (456 و 453 )له‌یاساى سزادانى عیراقى و به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌ .
تۆمه‌تبار (ک ، ک ، ف ) به‌پێى مادده‌ى 412 له‌یاساى سزادانى عیراقى و به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباران کراوه‌ته‌وه‌ .