سلێمانى ... کوڕێک برا گه‌وره‌که‌ى خۆى ده‌کوژێت

کانونی دووەم 29, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌کى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى برایه‌ک برا گه‌وره‌که‌ى خۆى به‌ چه‌قۆ ده‌کوژێت.

به‌هۆى کێشه‌ى خێزانیه‌وه‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان دوو برادا دروست ده‌بێ و له‌ ئه‌نجامدا برا بچوکه‌که‌ برا گه‌وره‌که‌ى خۆى ده‌کوژێت.

کوژراوه‌که‌ ناوى (ف. ل. ا) ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌و بکوژه‌که‌ ناوى (ف. ل. ا) ته‌مه‌نى 20 ساڵه‌.

ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى گه‌شتنه‌ شوێنى ڕوداوه‌که‌و توانرا تۆمه‌تباره‌که‌ که‌برا بچوکى کوژراوه‌که‌یه‌ ده‌ستگیربکرێت، له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى ماده‌ى 406 له‌ یاساى سزادانى عێراقى ده‌ستگیرکراوه‌.