Error: No articles to display

له‌ گه‌رمیان گه‌نجێك خنكا

ئاب 25, 2018

به‌شى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوى کرده‌وه‌ به‌یانى رۆژى هه‌ینى له‌ گوندى گه‌رمک سه‌ر به‌ ناحیه‌ى زنانه‌ له‌کاتى مه‌له‌کردندا گه‌نجێک له‌دایک بووى 2002 دانیشتووى ناحییه‌ى ڕزگارى خنکا.

پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو به‌وته‌ى که‌سوکارى ناوبراو له‌گه‌ڵ باوکى به‌ مه‌به‌ستى گه‌شت ومه‌له‌کردن ڕویان له‌و گونده‌ کردوه‌ له‌کاتى مه‌له‌کردندا ئه‌و گه‌نجه‌ خنکاوه‌ .

به‌مه‌به‌ستى پشکنین ته‌رمه‌که‌ى ڕه‌وانه‌ى به‌شى پزیشکى دادوه‌رى قه‌زاى که‌لارکراوه‌.