هێزى تایبه‌تى باره‌گاى پۆلیسى سلێمانى ئامارى کارو چالاکییه‌کانى بڵاو ده‌کاته‌وه‌

کانونی دووەم 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


هێزى تایبه‌تى باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگا سلێمانى ئامارى کارو چالاکییه‌کانى بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌ درێژه‌ى کارو چالاکییه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى –هێزى تایبه‌تى باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئامارى کارو چالاکییه‌کانى بۆ ماگى 1ی2019 بڵاو ده‌کاته‌وه‌ .

پاش دانانى بازگه‌ له‌ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌کانى شارى سلێمانى ، هێزى تایبه‌تى باره‌گا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ چه‌ک و که‌ل و په‌لى ڕێپێنه‌دراوو به‌شێوه‌یه‌ک :

1- ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیک ئاب ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ که‌ تابلۆى نه‌بووه‌
2- 128 له‌زگه‌ى جامى ڕه‌شى ئۆتۆمبێل لێکراوه‌ته‌وه‌ .
3- 252 په‌رده‌ له‌ ئۆتۆمبێل لێکراوه‌ته‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراو بوون .
4- ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر 63 چه‌قۆى جۆراوجۆر .
5- یه‌ک ده‌مانچه‌ى ولترو 1 شانه‌ و 11 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌ .
6- دوو ده‌مانچه‌ى تارق و 2 شانه‌و 12 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ .
7- یه‌ک ده‌مانچه‌ى چوارده‌خۆر و 1 شانه‌و 1 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ .
8- یه‌ک کڵاشینکۆف و 1 مه‌خزه‌ن و 21 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ .
9- یه‌ک چه‌کى حۆرى ئوسامه‌ و 1 مه‌خزه‌ن و 20 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ .
10- یه‌ک کڵاشینکۆف جۆرى مزه‌لى 1 مه‌خزه‌نى 75ى و 47 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ .
11- دووتاپڕو 6 فیشه‌ک ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ .