به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک له‌وه‌دایه‌ رۆژێک زووتر حکومه‌ت پێکبهێنرێت

کانونی دووەم 30, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ دیدارێکى کوردستان تیڤى هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاره‌سه‌رى کیشه‌کان بکه‌ین و پارتى و یه‌کیتى ڕێکبکه‌ون و له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى تر حکومه‌ت پێکبهێنن، ده‌بێت حزبه‌کان ڕێکه‌ون به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ رۆژێک زووتر حکومه‌ت پێکبهێنرێت ، باشترین چاره‌سه‌ر حکومه‌ت دروست بکه‌ن و پێویسته‌ په‌له‌ى لێبکه‌ن.

ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کابینه‌کانى پێشتریش دواکه‌وتووه‌ و پێیچووه‌ ، دواکه‌وتنى کابینه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حزبێک نه‌یتوانیوه‌ ده‌نگى سه‌د له‌ سه‌د بهینیت، به‌ڵام نه‌خشه‌ى په‌رله‌مان تێکچووه‌ ئێستا پارتى زۆربه‌ى ده‌نگه‌کانى به‌ ده‌ستهینانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ بنه‌ماى ڕێکنه‌که‌تنه‌کان بێت.

به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتیشى ‌ له‌ پێکهێنانى حکومه‌ت گه‌ر ده‌ستوورمان هه‌بوایه‌ لایه‌نى براوه‌ حکومه‌تى پێکبهێنایه‌ له‌ کوردستاندا ئه‌وه‌ ناکرێت له‌ هه‌رێمى کوردستان سێ ئیداره‌ هه‌یه‌ هه‌ردوو لا تائێستا ڕێنه‌که‌وتوون ئیداره‌یه‌کى تریش له‌ قه‌ندیل هه‌یه‌، ئه‌م سێ ئیداریه‌ ململانیه‌که‌ له‌ نێوان پارتى و یه‌کێتییه‌.
ڕونیشکرده‌وه‌ ده‌ستووریمان نییه‌ که‌ حزبى یه‌که‌م حکومه‌ت پێکبهێنیت و پارتى 11 کورسى پێویسته‌ بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، پارتى بیه‌وێت له‌ 11 کورسى زیاتر کۆده‌کاته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ بگاته‌ 70 کورسیش،ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى پێکه‌وه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجام، هه‌روه‌ها پیویستیان به‌ڕێکه‌وتنێکى تر هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئیستا هه‌ستیاره‌ بۆ هه‌ردوو حزب .

له‌باره‌ى لێکنزیککردنه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتى سه‌ره‌تا کێشه‌یه‌ک دروست بوو له‌ نێوان پارتى و یه‌کێتى خه‌ڵکیان گرت له‌ یه‌کتر به‌راستى من بۆ ئه‌وه‌ چووم مرۆڤ نازانێت چى بڵێت؟ چوومه‌ لاى کاک کۆسره‌ت به‌ڵێنیدا که‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات، کارى له‌سه‌رکرد و گیراوه‌کان ئازادکران، چونى من بۆلاى کاک مه‌سعود چۆن بتوانین پارتى و یه‌کێتى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان بکه‌ن و کابینه‌ى حکومه‌ت پێکبهێنرێت، ئه‌و لیژانه‌ى دروستکرابوو هه‌ر ده‌هاتن و ده‌یانگوت ده‌بێت بگه‌ڕێتنه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌، ڕه‌نگه‌ کێشه‌ى یه‌کێتى و پارتى ته‌نها کێشه‌ى خۆیان نه‌بێت و کیشه‌ى نێوان هه‌موو خه‌ڵکى کوردستانه.
به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد هه‌میشه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ سه‌یرم کردووه‌ هه‌میشه‌ گه‌شبینبووم له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و نابێت بیر له‌ هیچ شتیک بکه‌ینه‌وه‌ جگه‌ له‌ رێکه‌وتن و گه‌ر چاوپۆشى له‌ هه‌ندێک شتى حزبى بکه‌ین زوو ده‌گه‌ینه‌ ڕێکه‌وتن.

له‌باره‌ى دۆخى ئیستاى کورد به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتى کورد مه‌جالێکى باشى بۆ دروست بووه‌ چ له‌ عێراق و له‌ ناوچه‌که‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م هه‌له‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین ، پێویسته‌ په‌رله‌مان ده‌ستوور دابنێت و گرنگه‌ ده‌ستوور ئاماده‌ بکرێت و بخرێته‌ به‌رده‌ستى خه‌ڵک و یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌کانى په‌رله‌مان.
په‌یوه‌ندیه‌کانى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا، چۆن ئێمه‌ ئه‌مانه‌ بکه‌ین ڕێکه‌وتنى وڵاتان و کۆمپانیا گه‌وره‌کان له‌ سه‌ر داهاته‌ سروشتیه‌کان و بازرگانى و کشتوکاڵ و په‌رله‌مانیش کارى خۆى بکات .
گه‌ر بته‌وێت چاره‌سه‌رى کیشه‌ى میله‌ته‌که‌مان بکرێت پێویستمان به‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و قه‌زامان هه‌یه‌.

له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ ى پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکوک به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌رکوک له‌ ده‌ستى کورد چووه‌ به‌ 100 ساڵى تر ده‌ست کورد ناکه‌وێته‌وه‌ ئه‌مه‌ خه‌یاڵه‌ جارێکى تر پێشمه‌رگه‌ بچێته‌وه‌ که‌رکوک، گه‌ر هێزێکى پێشمه‌رگه‌ بچێته‌وه‌ 15 هه‌زار سه‌ربازى عێراقى له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌لێکى تر بۆ کورد هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌م هه‌له‌ بۆ کورد گرنگه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مه‌سه‌له‌ى که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان نه‌بواییه‌ پێش 2020 ده‌بووین به‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ى له‌ که‌رکوک روویداوه‌ له‌ هیچ وڵاتێکى تر ڕووینه‌داوه‌ کورد له‌ لوتکه‌وه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌.پێویستمان به‌ ریکخستنى ماڵى کوردى به‌ تایبه‌تى یه‌کێتى و پارتى .

له‌ باره‌ى دروستبوونى دوو ئیداره‌ى له‌ هه‌رێم به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ یه‌ ڕیکه‌وتنى گازى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕوسیا کراوه‌ ئه‌وان قبوڵى ناکه‌ن و تائیستا گوێم لینه‌بووه‌ له‌ ناو یه‌کێتى باس له‌ دوو ئیداره‌ى بکه‌ن یه‌کێتى و پارتى بیر له‌ دوو ئیداره‌ى ناکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ وه‌ک شه‌خس که‌سانێک هه‌بن به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ دوو ئیداره‌یدا بێت ، چاره‌سه‌رى کیشه‌کانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکرێت و ده‌بێت ئه‌وانه‌ له‌به‌رچاو بگرین. ، گه‌ر کورد خۆى ره‌حم به‌ خۆى نه‌کات که‌س ره‌حمى پێناکات.