Error: No articles to display

بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 900 مێگاوات كەم بووەته‌وه‌

ئاب 25, 2018
وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر که‌مبونه‌وه‌ی کاره‌بای نیشتمانی .
 
له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه‌ ئاگاداری هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو لەبۆری غازی کۆرمۆرو راوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەکەکانی وێستگەکە راوەستا و بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 900 مێگاوات کارەبا لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی کەم بووەوە.
 
له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانا غاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن تاوەکو کوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەکە بکرێت، کە وا چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە