یۆنان كۆنسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

کانونی دووەم 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ راگەیندراوێکی پارێزگای هەولێر هاتووه‌ وڵاتی یۆنان بڕیاریداوە، ئەو نوێنەرایەتیەی لە هەولێر هەیبوو، بگۆڕێت بۆ کونسوڵخانەی گشتی و کارەکانی زیاتر پەرە پێبدات.

راگەیندراوەکە ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كونسولى گشتى نوێی یۆنان خۆشحاڵى خۆی به‌هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا و ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى سه‌قامگیرییه‌ى هه‌ولێری پایته‌ختى به‌ نموونه‌ى باڵا وه‌سفكرد و هیواى خواست له‌ ئاینده‌ى نزیكدا رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولگه‌رێتى ووڵاته‌كه‌ى له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌ بچێ كه‌ پێشتر وه‌كو نوێنه‌رایه‌تى كارو هه‌ڵسوراندن بوو ، بڕیاری بۆ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا وه‌ك كونسولگه‌رێتى به‌رده‌وام بێت".

له‌ رووی دبلۆماسیه‌وه‌ ئه‌ركی كۆنسوڵخانه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و ڕۆشنبیری نێوان وڵاتان و هه‌رێمه‌كان ده‌بێت.