زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى به‌دروشمى ( زانست – داهێنان ) ده‌ست به‌په‌خشى که‌ناڵێکى نوێ ده‌کات

کانونی دووەم 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى له‌ مه‌راسیمێکدا به‌دروشمى ( زانست – داهێنان ) کاتژمێر 4ى پاشنیوه‌ڕۆى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 31-1-2019 په‌خشى ئه‌زموونى که‌ناڵێکى ناوخۆیى تایبه‌ت به‌خۆى به‌ناوى ( SPUHD ) ده‌ستپێده‌کات.

مه‌راسیمى کردنه‌وه‌ى که‌ناڵه‌ نوێیه‌که‌، به‌چاودێرى د.یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستیو سه‌رپه‌رشتى پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لى ئه‌مین سه‌رۆکى زانکۆى پۆلیته‌کنیکى سلێمانى و ژماره‌یه‌ک له‌ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و مامۆستایان و خوێندکاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

که‌ناڵه‌که‌ زیاتر گرنگى به‌ بابه‌تى زانستى و ئه‌کادیمیى و کۆێ‌ و سیمینار و وۆکشۆپ و فیلمى دیۆکۆمینتارى زانستى و به‌رنامه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌دات، که‌ مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى وه‌رگرتووه‌.

ده‌توانن له‌ په‌یجى فه‌رمى زانکۆمان له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک و یوتیوب راسته‌وخۆ بینه‌رى مه‌راسیمى کردنه‌وه‌ى په‌خشى که‌ناڵه‌که‌مان بن.

ئەلبوومی وێنەکان