دووهه‌مین رۆژى کۆنفرانسى کشتوکاڵ له‌هۆڵندا به‌رێوه‌چوو

کانونی دووەم 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


دووهه‌مین رۆژى کۆنفرانسى کشتوکاڵ له‌هۆڵندا به‌رێوه‌چوو که‌ تیایدا یاسین ره‌حیم، جێگرى سه‌رۆکى ژوور و بورهان عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کارگێرى ژوور و جوتیارى نمونه‌یى کوردستان و نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆمپانیاکانى هۆڵندا ئاماده‌ى بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ یاسین ره‌حیم، جێگرى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند : له‌دووهه‌مین رۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا گفتوگۆ کرا ده‌رباره‌ى ره‌وشى کشتوکاڵ و جوتیاران له‌ هه‌رێمى کوردستان، ئێمه‌ وه‌ک ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ده‌رگامان کراوه‌یه‌ به‌ڕووى سه‌رجه‌م کۆمپانیا ئه‌وروپى و هۆڵندیه‌کاندا که‌ ده‌یانه‌وێت بێنه‌ کوردستان و وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رتى کشتوکاڵدا بکه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد خاک و سروشتى کوردستان له‌بار و گونجاوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانى زۆرێک له‌ به‌رووبومه‌ کشتوکاڵیه‌کان و زۆرترین خانووى پلاستیکى تێدایه‌.

جێگرى سه‌رۆکى ژوور راشیگه‌یاند : خه‌ڵاتى رێزلێنانمان به‌خشیه‌ نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌هۆڵندا له‌پاى ماندووبونى له‌ماوه‌ى دوو رۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا، وتیشی: نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم زۆر سپاسى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى کرد و داواى کرد به‌ به‌رده‌وامى گرنگى به‌ که‌رتى کشتوکاڵ بده‌ن.

کۆمپانیاکانى هۆڵندا له‌کۆنفرانسه‌که‌دا رایگه‌یاند : دڵخۆشن به‌و ئامارانه‌ى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاندوه‌ تایبه‌ت به‌ که‌رتى کشتوکاڵى له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى کوردستان بکه‌ن وه‌به‌رهێنان بکه‌ن کۆنفرانس ئه‌نجام بده‌ن و رێنمایى بده‌ن به‌ جوتیاران».

له‌کۆنفرانسه‌که‌دا ئازاد محه‌مه‌د جوتیاره‌ نمونه‌یه‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ باسى ئه‌و داهێنان و پێشه‌که‌وتنانه‌ى کرد که‌ له‌ بوارى کشتوکاڵ به‌ده‌ستى هێناوه‌، کۆماپانیا هۆڵندیه‌کانیش زۆر دڵخۆش بوون به‌ بیستنى داهێنانه‌کانى جوتیاره‌ نمونه‌یه‌که‌یه‌.