Error: No articles to display

به‌ هۆی رووداوێکی هاتوچۆ ئافره‌تێک گیانی له‌ده‌ستدا

ئاب 25, 2018
به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند ئەمشەوی هەینی لەسەرڕێگای گوندی سەیدە_ ناحییەی سەرقەڵا ڕوداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ئۆپڵ  و نیسان ڕویدا لەئەنجامدا ئافرەتێک کە سەرنشینی ئۆپڵەکەبوو لەدایکبووی 1953 دانیشتووی ناحییەی سەرقەڵا گیانی لەدەستدا.
 
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو هەردوو شۆفێرو دووسەرنشینی دیکەش برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار شۆفێری نیسانەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوه‌.