واده‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمیسۆنی هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌

شوبات 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
تائێستا پاداشتی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم دابه‌شنه‌كراوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ یادگار عومه‌ر، ژمێریار له‌ كۆمسیۆنی باڵا به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند تائێستا كاتی دابه‌شكردنی پاره‌ی كامه‌ندانی كۆمسیۆن دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام ئیشكردن بۆ ئاماده‌كاری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم.
زه‌رده‌شت حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند قۆناغی یه‌كه‌می وردبینی له‌لیستی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق له‌ ئۆفیسی پارێزگاكانی كۆمسیۆن ته‌واو بووه‌ هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ناوى كارمه‌ندان گه‌یشتۆته‌ ئۆفیسی نیشتمانى كۆمسیۆن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئێستا وردبینی ناوه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك ته‌واو بوه‌، ده‌ستكراوه‌ به‌وردبینی له‌ ناوی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق له‌ پارێزگای هه‌ولێر و پێشبینیده‌كرێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتو وردبینی له‌ناوی كارمه‌ندانى ئۆفیسی سلێمانی ده‌ستپێبكات.
ڕۆژی 30ی ئه‌یلولی 2019 هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا.