به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک له‌خوێندکارانى به‌شى زانسته‌ رامیاریه‌کان و دیبلۆماسیه‌ت وپه‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان

جه‌ماوه‌رنیوز


پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1-2-2019 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ئاماده‌بونى د.فه‌رهاد نۆفیق و خالید عه‌لى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک له‌ موعید و خوێندکارانى به‌شى زانسته‌ رامیاریه‌کان و دیبلۆماسیه‌ت وپه‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان .

له‌دیداره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵ و گرنگى زانکۆ و ناوه‌نده‌ ئه‌کادیمیه‌کان له‌نێویشیاندا به‌شى زانسته‌ رامیارییه‌کان و ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانیان له‌پێشخستنى کۆمه‌ڵ و خستنه‌رووى توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى بابه‌تیانه‌ له‌سه‌ر پێوه‌رى تیۆرى پرۆسه‌ سیاسیه‌کان و ئاڵوگۆڕى پێشهاته‌کان له‌پێناو به‌ره‌و پێشبردنى کۆمه‌ڵگا.

له‌به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا خوێندکارانى ئاماده‌بوو ئامانجى سه‌ردانه‌که‌یان خسته‌روو ،هه‌روه‌ها رێزلێنان پێزانیان ده‌ربرى له‌ئاست خزمه‌ت وخه‌بات و قوربانیدانى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و رۆڵى گرنگ و کاریگه‌رى له‌قۆناغه‌ جیاوازه‌کانى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ییدا ،هه‌روه‌ها نزیکبونه‌وه‌ى ناوه‌نده‌ ئه‌کادیمیه‌کان له‌کاره‌کته‌ره‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییه‌ى که‌له‌نێوان هاوڵاتیان و سسیاسیه‌کان و ئه‌کادیمییه‌کاندا هه‌یه‌ له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵ و کاریگه‌رى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودیان به‌گرنگزانى