له‌خورماتوو ده‌ست درێژى ده‌کرێته‌ سه‌ر دوو فرۆشیارى کورد

شوبات 01, 2019

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌


له‌ گه‌ڕه‌کێکى تورکمان نشینى شارۆچکه‌ى دووز خورماتوو ده‌ست درێژى ده‌کرێته‌ سه‌ر دوو فرۆشیارى کورد که‌به‌مه‌به‌ستى شت ومه‌کى ناوماڵه‌ ڕوویان له‌و گه‌ڕه‌که‌ کردووه‌.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌ینى 1-2-2019 دوو گه‌نجى دانیشتووى هه‌ولێر که‌ به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنى فه‌رش وکومبار له‌ شارى هه‌ولێره‌وه‌ هاتنه‌ شارۆچکه‌ى دووز خورماتوو ودواتر جونه‌ یه‌کێک له‌ گه‌ڕه‌که‌ تورکمان نیشینه‌کانى شارۆچکه‌که‌ که‌ له‌وێ ژماره‌یه‌ک گه‌نجى تورکمان ده‌که‌ونه‌ گیانیان وئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.

وتیشى : له‌ دواى ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که‌یان مۆبایله‌کانیان لێسه‌ندراوه‌و به‌ بریندارى ره‌وانه‌ى گه‌ڕه‌که‌ کوردییه‌کانیان کردووه‌ وپێیانیان وتووه‌ جاریکى دیکه‌یه‌ نه‌یه‌نه‌ گه‌ڕه‌که‌ تورکمان نشینه‌کانه‌وه‌.