نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور دیاریكرا

شوبات 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌به‌راورد به‌ شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌زای شاره‌زوور كه‌مترین نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ دیاریكرا.
نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با بۆ مانگی یه‌ك (حه‌وت هه‌زار بۆ هه‌شت هه‌زار) دینار دیاریكرا، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نرخی كاره‌با بۆ یه‌ك ئه‌مپێر له‌ پارێزگای سلێمانی 11 هه‌زار دینار دیاریكرا و له‌ پاریزگای هه‌ولێر 13 هه‌زاردینار دیاریكرا.
له‌ قه‌زای شاره‌زور سیسته‌می جۆزه‌ دانراوه‌ بۆ ماڵان ، هه‌وڵیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی بكرێت به‌ سیسته‌می جۆزه‌.