دز خاوەن ماڵێک بەچەقۆ دەکوژن

شوبات 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار باندێک بەمەبەستی دزیکردن دەڕۆنە ماڵی هاوڵاتیەکەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە قۆڵ بەست دەکەن و بەچەقۆ پیاوی خاوەن ماڵ بەناوی (م : ا : ح ) لەدایکبووی 1970 دەکوژن و مەبلەغێکی زۆر پارە دەدزن و هەڵدێن
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌ لەئێستادا لەسەر ڕوداوەکە چوار گومانلێکراو دەستگیر کراون لەبەشی نەهێشتنی تاوان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان