Error: No articles to display

كۆبونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامانی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئاب 25, 2018

رۆژى 24ى ئابى 2018 له‌چوارشێوه‌ى کۆبونوه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کان به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ڕێکخستنى ناوه‌ندى و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانى حزبى و به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ احمد مام نورى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و نه‌وزاد عبدلقادر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا.

ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌کان‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ڕیگاى ڕزگارى کوردستان ده‌ستى پێکرد.

پاشان‌ باس له‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرا و گرنگى پێدانى ئه‌و یاده‌ له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌رز نرخێندرا له‌لایه‌ن شاندى مه‌کته‌بى سیاسیه‌وه‌ سپاسى مه‌ڵبه‌ند کرا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رک و ماندو بونیان له‌ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکى حیزبیان.

له‌ته‌وه‌رێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر کارکردنى زیاتر کرایه‌وه‌ له‌پیچناو فراوانکردنى رێکخستنه‌کانى حزب و کارکردن بۆ سه‌رخستنى حزبى سۆسیالیست له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که‌به‌شدارى پرۆسه‌که‌ى کردووه‌ له‌چوارچێوه‌ى (لیستى سه‌رده‌م).

دواتر ده‌رگاى گفتو گۆ به‌ڕوى ئاماده‌ بوندا کرایه‌وه‌و سه‌رنج و پێش نیارى ئه‌ندامانى حزب له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ وه‌رگیران وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانیان درایه‌وه‌.

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌مان شاند به‌ئاماده‌بونى هه‌ڤاڵ بکر احمد و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامان کۆبونه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامانیش ئه‌نجام درا.

دواى ساتێک وه‌ستان بۆگیانى پاکى شه‌هیدان تیشک خرایه‌سه‌ر دواین گۆڕان کاریه‌کانى کوردستان و ناوچه‌که‌و ڕه‌وشى حزب و ئه‌داى کارى حیزب له‌گۆڕه‌پانى سیاسى کوردستان و کارو چالاکى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامان له‌و سنوره‌دا به‌رز نرخێندرا.

دواتر گفتوگۆى کراوه‌ له‌نێوان شاندى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامان ئه‌جام دراو گوێ گیرا له‌ڕاو سه‌رنجه‌کانى هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامان.