به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵ عزالدین عه‌بدوڵڵا ده‌كات

شوبات 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵ عزالدین عه‌بدوڵڵا ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " هەڤاڵ عزالدین تێکۆشەرێکی ناسراوو دێرینی ڕۆژانی سەختی خەبات و تێکۆشان بووە".

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " پێشمەرگەیەکی دڵسۆزو خۆنەویستی گەلەکەمان بوو لە سنوری دەڤەری بادینان لە زاخۆ، کۆچی دوایی هەڤاڵ عزالدین خەسارەتێکی گەورەیە لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە سنورەکە دا".

 

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵ عزالدین عه‌بدوڵڵا:

ئەمڕۆ بەرواری 2- 2-2019 هەواڵی کۆچی دوایی لە ناکاوی هەڤاڵ عزالدین عبداللە لە زاخۆ پێگەیشت.

هەڤاڵ عزالدین تێکۆشەرێکی ناسراوو دێرینی ڕۆژانی سەختی خەبات و تێکۆشان بووە و ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و چاودێری حزبی سۆسیاڵیست دیموکراتی کوردستان بوە، کەسێکی لێهاتوو لێوەشاوەی بواری تێکۆشانی سیاسی بوو،

پێشمەرگەیەکی دڵسۆزو خۆنەویستی گەلەکەمان بوو لە سنوری دەڤەری بادینان لە زاخۆ، کۆچی دوایی هەڤاڵ عزالدین خەسارەتێکی گەورەیە لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە سنورەکە دا، بۆیە پرسە و سەرەخۆشی خۆم لە هەڤاڵانی و کەس و کارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەی ئەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن گیانی پاکی هەڤاڵ عزالدین بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت.
سەبوری ئێمەو کەس و کارو بنەماڵەو هەڤاڵەکانی بداتەوە.

انا للە وانا الیە الراجعون 
محمدی حاجی محمود 
2019 -2 -2
گوڵەخانە